بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەجێماوان و بنەماڵەی قوربانیان ئەنفال لە ناوچەی چەمچەماڵ سەر بە سلێمانیە ڕایانگەیاند کە لە ناڕەزایەتی بە شوێنگیری نەکردنی دۆخیان لە لایەن حکومەتەوە، ڕێوڕەسمەکانی سی و چوارەمەین ساڵڕۆژی ئەو کارەساتە و بەرز ڕاگرتنی یادی قوربانیانیان بایکۆت کرد.
ڕێکخراوی چرمۆ کە لە بواری بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی ئەنفاڵ چالاکی دەکات لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند کە ناوچەی چەمچەماڵ لە قوربانیانی سەرەکی ژینۆساید بووە و ئێستاش خاوەن سەرچاوەی دەوڵەمەندی گاز و نەوتە و سەرەڕای ئەوە لە سەرجەم خزمەتگوزارییە پێویستەکان و پڕۆژە ئاوەدانییەکان بێبەرییە و بودجەی ئە وپڕۆژانەش بەهۆکاری سیاسیی بۆ ئەو خودی پڕۆژەکان خەرج ناکرێت.
Your Comment